104
شەرقولئەوسەت
- وەزیری وزەی سعودیە رەتیدەکاتەوە، باسی زیادکردنی بری بەرهەمهێنانی نەوتی کردبێت لەگەڵ ئۆپیک پڵەس.
- دوای هێرشە دووبارەکانی ئێران، هەولێر داوای سیستەمی بەرگری ئاسمانی دەکات.
- تەمەنی بایدن دوودڵیەکانی زیادکردووە، لەنێو دیموکراتەکان داواکاری هەیە بۆ گۆڕینی بە کاندیدێکی تەمەن کەمتر.
سەباح
- ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی داخراو سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا و ئێران ئەنجام دەدات، پێش دانیشتنەکەش کۆبوونەوەیەک لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان دەکرێت پەیوەست بە هەمان بابەت
- حکومەتی عێراقی هەنگاو دەنێت بۆ گێڕانەوەی پارە دزراوەکانى عێراق لە دەرەوەی وڵات
- هەوڵێکی پەرلەمانی هەیە بۆ دیاریکردن و هاوتاکردن نرخی بەشداریکردنی ئینتەرنێت لە عێراق
زەمان
- بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.3 پلەی رێختەر لە خانەقین روویدا
- پاشای ئوردن: ئاسایشی عێراق فاکتەری سەرەکی سەقامگیری ناوچەکەیە
- رابیتەی بانکەکانی عێراق لەگەڵ پارێزگای هەولێر رێکدەکەوێت بۆ نۆژەنکردنەوەی “پارکی شار” لە هەولێر
قودسی عەرەبی
- سێ سەربازی تورکیا بە دەستی هێزە کوردیەکان لەسەر سنوری تورکیا سوریا کوژران، واشنتن کردەوەکە بە تیرۆریستی لە قەڵەم دەدات، ئەڵمانیاش داوا دەکات کاردانەوەکان لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتیەکان بگونجێت
- ئێران: تۆمەتەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، درێژکراوەی سیاسەتی دووڕوی ئەمریکایە
- نەتەوەیەکگرتووەکان لێکۆڵینەوە لەو دەنگۆیانە دەکات، کە گوایە سەربازی روسیا لەلایەن ئۆکراینا لەسێدارە دەدرێن