61
زووم..
رێکخراوى مافەکانى کارکردن و میدیا رایگەیاند، لە ساڵى 2023ـدا لە تورکیا رێگری لە دوو سەد و نۆزدە هەزار و 54 لینک لە پێگەکانى ئینتەرنێتدا کراوە.
بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى مێزۆپۆتامیا، رێکخراوەکە راپۆرتی خۆى بۆ ساڵی 2023 ئاشکرا کردووە و دەڵێت، 14 هەزار و 680 رێگرییان لینکی هەواڵی پێگەکان بووە و ئەوانەى دیکەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لابراون.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە زۆربەى ئەو لینکانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، گووگڵ و پێگەکاندا لابراون، پەیوەندییان بە هەواڵى گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانى دەسەڵاتەکانى بەرپرسانی حکومى ئاک پارتییەوە هەبووە.