166
زووم…
بەرەی گەل لەبارەی پێکهێنانی هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دەرگای پێکهێنانی هاوپەیمانی بەرووی هیچ لایەنێک داناخەن.
بەرەی گەل لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە رابردوودا دەستپێشخەرییان هەبووە و هەوڵیانداوە بەرەیەکی فراوان پێکبهێنن، بەڵام وەڵامی لایەنەکان ئەرێنی نەبوون.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە ئێستادا لەگەڵ هیچ هێز و لایەنێکدا لەگفتوگۆدا نین، بەڵام نە ئێستا و نە دوای هەڵبژاردنیش دەرگای هاوپەیمانیێتی بەرووی کەسدا داناخەن.
بەرەی گەل دووپاتیدەکاتەوە، بەپشتیوانی ئەو دەنگدەرانەی خواستی گەورەیان بۆ گۆڕانکاری هەیە، وەکو هێزێکی جەماوەری بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات.