زووم…
زیاتر لە 20 دیموکراتی پێشووی کۆنگرێسی ئەمریکا نووسراوێکیان ئاڕاستەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کردووە، داوایان لێ کردووە کۆنفرانسێکی کراوە ببەستێت و دەرفەت بداتە کەسانی دیکە بۆ ئەوەی ببنە کاندیدی سەرۆکایەتیی وڵاتەکە.
لە نووسراوەکەدا گوتوویانە، ئەوان ناڵێن کاندیدی دیکەیان لە بایدن پێ باشترە، بەڵام ئەگەر بکشێتەوە، ئەوا ئەندامانی دیکەی لێهاتووی دیموکراتەکان خۆیان کاندید دەکەن.
دەشڵێن، دەستپاکی و تێڕوانینی بایدن وەک خۆیەتی، بەڵام ئەو توانا و وزەیەی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن پێویستییەتی کەمبووەتەوە. ئەم کێشەیە چەند مانگێکە بەرۆکی وڵاتەکەی گرتووە و لە دیبەیتەکەی 27ـی حوزەیران گەیشتە لوتکە.
بایدن چەندین جار کشانەوەی رەتکردووەتەوە، کۆتاجاریش رۆژی هەینی بوو کە گوتی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمریکا ناکشێتەوە و شکست بە دۆناڵد ترەمپ دەهێنێت، کە بە “هەڕەشە بۆسەر ئەمریکا” ناوی دەهێنێت.