زووم…
رۆژنامەیەکی فەرمیی حکومەتى تورکیا رایگەیاندووە، ئامانج لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی ئەمجارەى سوپای تورکیا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چیای گارەیە و جێگیرکردنى پاسەوانی سنووریى عێراق و پێشمەرگەیە لەو ناوچەیە.
بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى یەنی شەفاق، هاتنى هێزێکی زۆرى سوپای تورکیا بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردستان، بۆ دروستکردنى پشتێنێکی ئەمنییە بە قووڵایی 40 کیلۆمەتر لە ناوچەی زاپ و کۆنتڕۆڵکردنی چیاى گارەیە.
رۆژنامەکە لە لاپەڕە یەکدا نووسیویەتی، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی چنگی قفڵ رووبەڕووبونەوەى پەکەکە لەنێو خاکی هەرێمی کوردستاندا درێژەى دەبێت تا چیاى گارە کۆنتڕۆڵ دەکرێت و لە پەکەکە پاک دەکرێتەوە.
لە رۆژنامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، پێشمەرگە و پاسەوانی سنووریی عێراق، بە هاوبەشی بەشدارى لە ئۆپەراسیۆنى گارە دەکەن و لەپاش کۆنتڕۆڵکردنی گارە، لەوێ جێگیر دەکرێن.