زووم..
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو حكومەتی عێراق پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان بۆ مانگەكانی ئایار و حوزەیران دەنێرێت.
چرۆ حەمە شەریف ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە زوومی راگەیاند، هەرچەندە وەزیری دارایی عێراق جۆرێک لە ناڕەزایەتی هەبووە لەسەر ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم بەهۆی ئەو کەموکوڕیانەی کە لە لیستەکەدا هەیە، بەڵام بە بڕیاری سەرۆکوەزیران ئەو دوو مووچەیە رەوانە دەکات.
نزیکەی ١٠٠ رۆژە هێزە ئەمنییەکان، بەهۆی ئەو گرفتانەی لەنێوان هەرێم و بەغداد هەیە لەسەر لیستەکانیان تەنها یەک مووچەیان وەرگرتووە.
پێشتر پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زوومی گوتبوو: پێشتر گلەیی ئەوە دەکرا وەزارەتەکان درەنگ لیستی مووچەی مووچەخۆرەکانیان ئامادە دەکەن، بەڵام لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران، سەرجەم وەزارەتەکان ١٠ـی هەموو مانگێک لیستی مووچەخۆرانیان ئامادە دەکەن.
گوتیشی: هەرکاتێک دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی عێراق بکرێت و دوای تەواوبوونی، لیستەکەی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد دەنێردرێت.