زووم..
دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى عێراق رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە لەنێوان هەرێمى کوردستان و بەغداد بازرگانى مادەى هۆشبەرى کردووە.
دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى عێراق لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە خۆى بە عەقید ناساندووە و لەنێوان هەرێمى کوردستان و بەغداد جۆرە دەرزییەکى گواستووەتەوە کە بۆ دروستکردنى مادەى هۆشبەر بە کاردەهێنرێت.
لە راگەیەنراوەکەى دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى عێراقدا هاتووە، تۆمەتبارەکەیان لە بۆسەیەکدا لە دەوروبەرى بەغداد دەستگیرکردووە، کە بە جلوبەرگى سەربازى و بە پلەى عەقید خۆى ناساندووە و تاوەکو گومانەکان لەسەر خۆى دووربخاتەوە.
ئەوەش هاتووە، ئەو کەسەى دەستگیرکراوە، 31 دەرزى لە هەرێمى کوردستانەوە بۆ بەغداد گواستۆتەوە کە بۆ دروستکردنى مادەى هۆشبەر بەکاردەهێنرێت.