135
زووم..
سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى رایگەیاند، کارکردن لە شەقامى 100 مەترى سلێمانى خێراتر دەکرێت و %61ـی کارەکانی شەقامی 100 مەتری تەواو بووە.
سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، چاوەڕوان دەكرێت كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی ستاف و كاتەكانی كاركردن بۆ پڕۆژەكە زیادبكات بۆ ئەوەی بە زووترین كات ئەم پڕۆژە گەورەیە بخرێتە خزمەتی دانیشتووانی شاری سلێمانییەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، لەبەر گرنگی و گەورەیی ئەم پڕۆژەیە هەنگاوی زۆر باش نراوە، بۆ پشتیوانی كۆمپانیای جێبەجێكار تاوەكو بتوانێت كارەكانی خێراتر و باشتربكات، لە %61ـی کارەکانى پرۆژەکەش تەواوبووە و چاوەڕواندەكرێت، بە زووترین كات پڕۆژەکە بخرێتە خزمەتی دانیشتووانی شاری سلێمانی و دەوروبەرییەوە.