زووم..
ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پێکهێنانی لیژنەیەکی لەنێوان هەرێم و بەغداد بۆ پرسە داراییەکان راگەیاند و دەڵێت بناغەیەکی بەهێز بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان دادەنرێت.
ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پێشوازییان لە شاندێکی حکومەتی عێراقی کرد، کە تایبەت بوون بە رێکخستنەوەی رێکارە کارگێڕی و داراییەکان لەنێوان هەرێم و بەغداد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنیەتیی رێکخستنەوەی رێکارە کارگێڕییەکان و سیستمی دارایی لەنێوان هەرێم و بەغداد کرا، بەشێوەیەک کە هاوشێوەی یەکتری بن و گونجاوبن لەگەڵ یەکتر.
ئومێد سەباح راشیگەیاند، لەگەڵ شاندەکە بۆ ئەم مەبەستە بڕیاردرا بە پێکهێنانی تیمێک، کە کار لەسەر ڕێکخستنەوەی رێکارە کارگێڕییەکان و دروستکردنی سیستەمێکی دارایی گونجاو و هاوبەش دەکات لەنێوان هەرێم و بەغداد.