78
گاردیان
- جێگرى سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا روبەڕوى دوو داوای یاسایی دەبێتەوە، بەهۆى بەکارهێنانى وشەى “ناشرین” بەرامبەر وەزیرەکان.
- ئینگلتەرا بردنەوەیەکى مێژووى بەرامبەر بە ئێران تۆمارکرد، هەڵوێستى یاریزانانى ئێران لەبیرناکرێت، کە سرودى وڵاتەکەیان نەگوتەوە بەهۆى خۆپیشاندانەکانەوە.
- لە پارێزگاى هێنانى چین، بەهۆى ئاگرکەوتنەوەیەکەوە 36 کەس گیانیانلەدەستداوە.
دەیلی تەلەگراف
- سەرۆکى پارتى کرێکارانى بەریتانیا دەڵێت دەسەڵات بگرنەوە دەست کۆتایی دەهێنن بە پشتبەستن بە کرێکارانى بیانى.
- کۆمپانیاى شێڵف بەرهەهێنانى نەوت لە بەریتانیا زیاد دەکات، لەکاتێکدایە راوێژکارى خەزێنە 55 ملیار پاوەند باجى لەسەر کۆمپانیاکانى نەوت زیادکردووە.
- بەریتانیا موشەکى بە لەیزەر ئاراستەکراو بۆ ئۆکراینا دەنێرێت.
تایمز
- بەهۆى چارەسەرى شێرپەنجە لە بەریتانیا نەخۆشەکان تەمەنیان درێژدەبێتەوە.
- چاککردنەوەى هێڵەکانى شەمەندەفەر لە بەریتانیا، خەڵکى روبەڕوى دابڕان لە ئاهەنگەکانى سەرى ساڵ دەکاتەوە.
- سەرەڕایی پلانەکانى سەرۆکوەزیرانى ئیتاڵیا بۆ روبەڕوبوونەوەى قەیرانى کۆچبەران، دەیان بەلەمى ماسیگرتن لە لیبیاوە ئامادەکراوە بۆ گواستنەوەى 600 کۆچبەر بۆ ئیتاڵیا.
فاینەنشیەڵ تایمز
- سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا قەدەغەى ئەو رێککەوتنە دەکات لەگەڵ یەکێتى ئەوروپا، کە بەشێوەى رێککەوتنى سویسرا بێت، برێکزت سودی زۆرى بۆ بەریتانیا هەبووە.
- بەهۆى ناڕوونى ئەنجامەکانى لوتکەى کەشوهەواى شەرم شێخ، بەرپرسى کەشوهەواى نەتەوەیەکگرتووەکان چاو بە ئەنجامەکانى لوتکەکەدا دەخشێنێتەوە.
- هێرشی تورکیا بۆسەر گروپە کوردییەکانى باکورى سوریا گرژى و ئاڵۆزى زۆر لە ناوچەکەدا دروست دەکات.