زووم..
تیمی هەژماری من رایگەیاند: ئەم مانگە دواین مانگ دەبێت تەنها مووچەخۆرانی هەولێر لە رێگای هەژماری منەوە مووچەکانیان وەربگرن و مانگەکانی داهاتوو پڕۆسەکە بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان فراوان دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە تیمی هەژماری من بە زوومی راگەیاند: مانگی داهاتوو مووچەخۆرانی پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆکیش لە پڕۆسەی وەرگرتنی مووچەکانیان لە رێگای هەژماری منەوە بەشداردەبن.
گوتیشی: ئەم مانگە نزیکەی 75 هەزار مووچەخۆری پارێزگای هەولێر مووچەکانیان بە شێوازی دیجیتاڵی و لە رێگای هەژماری منەوە وەردەگرن.
تیمەکەی هەژماری من ئەوەشی خستەڕوو، بۆ یەکەمجار مامۆستایانی پەروەردە لەپاڵ مامۆستایانی خوێندنی باڵا لە رێگای هەژماری منەوە مووچەکانیان وەرگرت کە ژمارەیان 32 هەزار مامۆستایە.
دەشڵێت: کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ مووچەی هەر مـووچەخۆرێک دەچێتە سەر هەژماری بانکییەکەی و لە رێگای کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێتەوە