134
زووم..
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، سەرجەم بانکە بەشداربووەکانی هەژماری من بیمەیان بۆ کراوە و پارێزراون.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆمپانیای عیراقی بۆ دەستەبەری بانکەکان بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە مووچەکانیان پارێزراوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، سەرجەم بانکە بەشداربووەکانی پڕۆسەی هەژماری من بیمەیان بۆ کراوە و پارێزراون لە مایەپووچبوون لەلایەن کۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەری بانکەکان.