زووم..
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە شێوەیەکی فەرمی مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری نوێی ئێرانی بانگهێشت کرد بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بکات.
نووسینگەی سەرۆکوەزیران لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، سودانی لە پەیوەندییەکەی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە پزشکیان کردووە، بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری ئێران و بەفەرمی بانگهێشتی کردووە تاوەکو سەردانی بەغداد بکات.
نووسینگەکە دەشڵێت، هەردوولا جەختیان لە بەردەوامبوونی هەماهەنگیی هاوبەش لە بوارە جیاجیاکان و دۆسیەکانی پەیوەست بە ئاسایش و ئابووری کردووەتەوە، بەو جۆرەی لە بەرژەوەندیی هەردوولادا بێت و ببێتە هۆی بووژانەوەی عێراق و ئێران.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، سودانی بانگهێشتمانەی فەرمی ئاڕاستەی پزشکیان کردووە تا سەردانی عێراق بکات، ئەوەش بە مەبەستی برەودان بە پەیوەندییەکانیان و گفتوگۆکردن لەبارەی چەندین دۆسیەی گرنگ.