58
زووم…
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستاندا سێ ملیۆن و 789 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە، بەڵام تائێستا دوو ملیۆن و 901 هەزار ناوی خۆیان تۆمارکردووە، واتە بەڕێژەی 76%.
بە گوێرەی ئامارێکی کۆمسیۆن، تاوەکو رۆژی 3ـی ئەم مانگە، دوو ملیۆن و 901 هەزار کەس ناوی خۆیان لە کۆمسیۆن تۆمارکردووە کە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانییە کە ملیۆنێک و 146 هەزار کەسە، دواتر پارێزگای هەولێر دێت بە ملیۆنێک و 16 هەزار کەس، پاشان پارێزگای دهۆک بە 738 هەزار کەس.
دەشڵێت، ئامارە دەنگەدەرە تۆمارکراوەکان تەنها بۆ دەنگدانی گشتین و ناوی دەنگدەرە تایبەتەکانی تێدا نییە.