زووم…
محەمەد زراری، بەڕێوەبەری گشتیی لە دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاگاداری سەردانی شاندی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان نین.
محەمەد زراری لە لێدوانێکی بۆ زووم رەتیکردەوە شاندی دیوانی چاودێریی عێراق سەردانی هەولێر بکات و گوتی، ئاگاداری ئەو بابەتە نین.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە میانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵنامەی زووم رایگەیاند، لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ عەمار سوبحی، سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق پێی راگەیاندووە دوای ئەنجامدانی وردبینی لیستەکان بەهۆی هەبونی تێبینی لەسەر لیستی هێزە ئەمنییەکان، داوای زانیارییان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.
گوتیشی، حکومەتی هەرێم درەنگ رەزامەند بووە بەپێدانی زانیاری لەسەر لیستەکان، هەر بۆیە شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی دێتەوە هەرێم و پێویستیان بە 10 ڕۆژی دیکەیە بۆ تەواوکردنی ڕاپۆرتی وردبینی.
تا ئێستا پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی پێنجیان وەرنەگرتووە و لە 91 رۆژی رابردوودا تەنها مووچەیەکیان وەرگرتووە.