75
زووم..
قایمقامى قەزاى پێنجوێن دەستیلەکارکێشاوەتەوە، ئیدارەی سلێمانی پەسەندیکردووە و چاوەڕێی رەزامەنیی حکومەتە.
زانا عەبدولرەحمان، قایمقامى قەزاى پێنجوێن بە زوومى گوت، ماوه‌ی 10 ساڵه قایمقامى قەزاکەیە و ماوەیەكی زۆرە هیچ پڕۆژەیەكی گرنگ و خزمەتگوزاریی بۆ پێنجوێن ئه‌نجامنه‌دراوه، بۆیە نامەی دەستلەكاركێشانەوەى ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان و پارێزگاری سلێمانی كردووه، هەردوولا په‌سه‌ندیان كردووه و ره‌وانه‌ی حکومەت كراوه به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی.
بۆ شوێنگرتنەوەی، قایمقامە دەستلەکارکێشاوەکە دەڵێت، دیاریكردنی كه‌سێك بۆ پۆسته‌كه ده‌وه‌ستێته سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، چونكه ئه‌و پۆسته پشكی بزوتنه‌وه‌كه‌یه.