96
زووم..
جارێکی دیکە نرخى یەک ئۆنس زێڕ لە ئاستى دوو هەزار و 400 دۆلار نزیکبووەوە، ئەوەش بەرزترین نرخە لە شەش هەفتەى رابردوودا تۆماری کردبێت.
بەگوێرەى ماڵپەرى ئینڤێستینگ، نرخى یەک ئۆنس زێڕ لە کاتى داخرانى بۆرسەى جیهانى گەیشتە دوو هەزار و 391 دۆلار، بەوەش بەرزترین ئاستى لە شەش هەفتەى رابردوودا تۆمارکرد.
بەگوێرەى شرۆڤەکارانى ئینڤێستینگ، تەنیا لە 24 کاتژمێرى رابردوودا نرخى زێڕ 42 دۆلار بەرزبووەتەوە، هۆکارەکەشى دابەزینى کرێى کارە لە ئەمریکا، بەراورد بە رێژەى هەڵاوسان، هۆکارێکى دیکەش دابەزینى ئیندێکسى دۆلارە کە بەهۆیەوە بەهاکەى بەرامبەر دراوە جیهانییەکانى دیکە لەدەستداوە.