تەقینەوەی خانووەکەی سلێمانی،دەرگای لەسەر زۆر بابەتی هەستیار کردەوە، کە راستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی هەموومانەوە هەیە.
لە زنجیرە بنکوڵکاری ئەمجارە باس لە درووستکردنی بینا و پێکهاتەکانی دەکەین.
پرۆفیسۆر د.محەمەد رەئوف کە لە رابردوودا راگری کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی بووە و ماوەیەک لە باڵیۆزخانەی عێراق لە کەنەدا راوێژکار بووە، هەندێک زانیاری مەترسیدار لەسەر خانوو و باڵەخانەکان باسکرد.
پرۆفیسۆر د.محەمەد رەئوف:
بلۆک خراپترین کەرەستەیەبۆ درووستکردنی بینا
پرۆفیسۆر د.محەمەد رەئوف گوتیشی “کفرە شارەوانی رێگە دەدات بینایەکی چوار نهۆمی بە بلۆک دروستبکرێت”
پرۆفیسۆر دەربارەی خراپیەکانی بلۆک زیاتری گوت “لایەنی پەیوەندیدار بە دەگمەن پشکنین بۆ بلۆک دەکات”
پرۆفیسۆر د.محەمەد رەئوف:
ئاسن یەکێکە لەباشترین کەرەستەکان بۆ دروستکردنی بینا
پرۆفیسۆر گوتیشی ” کۆنکرێتی موسەلەح لەدوای ئاسن باشترین کەرەستەیە”
گوتیشی “ئەو بینا و خانووانەی بە جسر دروستدەکرێن سەلامەتترن”
پرۆفیسۆر د.محەمەد رەئوف:
شێوازی دروستکردنی خانووەکەی کازیوە کاریگەریی لەسەر ئاستی زیانەکان هەبووە