125
زووم..
ریشی سوناک: بۆ ئەم شکستە داوای لێبوردن دەکەم
دوای ئەوەى حزبەکەى لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەدا شکستی هێنا، ریشی سوناک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەستی لەکار کێشایەوە.
ریشی سوناک، سەرۆکى پارتى پارێزگارانى بەریتانیا رایگەیاند، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی پاشا چارلز کردوە و وەک سەرۆک وەزیران دەستلەکاردەکێشێتەوە.
راشیگەیاند، بۆ ئەم شکستە داوای لێبوردن دەکەم. سوپاسی خۆڕاگری خەڵکی وڵاتەکەم دەکەم
ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەتی بەریتانیا پێویستە بگۆڕێت و خەڵکیش دادوەرن.