زووم..
ئەنجومەنى باڵاى فەتواى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دروست نییە کەسێک کە جوتیار نه‌بێت پسووڵەی گەنمی جوتیاران وه‌ربگرێت.
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمى کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە پشتبەستن بە فەتوای ژمارە 481ـی ساڵی 2019، لەڕووی شەرعەوە دروست نییە کەسێک کە جوتیاری فیعلی نه‌بێت و خاوه‌ن زه‌وی كشتوكاڵی نه‌بێت، پسووڵەی گەنمی جوتیاران وه‌ربگرێت یاخود پێی بدرێت و ئه‌ویش دواتر بیفرۆشێته‌وه.
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم دەشڵێت، بەگوێرەى شەرع بە هیچ شێوەیەک دروست نییە جوتیاری خاوه‌ن زه‌وی به رێگه‌ی نایاسایی و ناشه‌رعی، یاخود به به‌كارهێنانی (واسته) و (به‌رتیل) هه‌وڵ بدات زیاتر له ئه‌ندازه‌ی زه‌وییه‌كه‌ی، له پسووڵهكهدا بۆ بنوسرێت.
دەشڵێت، داوا له لایه‌نی په‌یوه‌ندار ده‌كه‌ین به هه‌ستیاری و دادپه‌روه‌رانه مامەڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته بكات، رێگری ته‌واویش له كاری گه‌نده‌ڵی له‌م پڕۆسه‌دا بكرێت.