91
زووم..
کەشناسیی تورکیا پێشبینی بارانى بەخوڕ لە 14 پارێزگاى تورکیا و باکوورى کوردستان دەکات لەگەڵ دابەزینى پلەکانى گەرما.
بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى بیرگون، لە پارێزگاکانى ناوەڕاست و رۆژئاواى تورکیا بارانی بەخوڕ دەبارێت لەوانەش لە ئیستەنبوڵ، ئۆسمانییە و لە ناوچەکانى مەڕمەڕە و ئیجە.
لە راگەیەنراوەکەى کەشناسی تورکیا ئاماژە بەوە کراوە لە چەند پارێزگایەکی تورکیا هۆشدارى کۆدی زەرد دراوە بەوەى ئەگەری رەشەبایەکی زۆر دەبێت لەوانە لە پارێزگاکانى چۆڕوم، ئەماسیا، سینۆپ و چەند پارێزگایەکی دیکە.
کەشناسی تورکیا راشیگەیاندووە، لە زۆربەى پارێزگاکانى تورکیا لەمڕۆدا پلەکانى گەرما سێ بۆ پێنج پلە دادەبەزێت.