80
زووم..
سەرۆکی جەهەپە: رووداوەکانی تورکیا بەهۆی هەڵەی ئاک پارتییەوەیە
ئۆزگور ئۆزال سەرۆکی گشتیی جەهەپە رایگەیاند: لە مانگی داهاتوودا کۆنفڕانسی پەنابەران سازدەکەن.
بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى جمهورییەت، ئۆزگور ئۆزال سەرۆکی گشتیی جەهەپە رایگەیاندووە: ئەو رووداوانەى لە تورکیا و لە باکوورى سوریا دەگوزەرێت بەهۆى سیاسەتى هەڵەى ئاک پارتییەوەیە.
ئۆزاڵ راشیگەیاندووە، بۆ دۆزینەوەى رێگە چارەسەریی بۆ پرسی پەنابەران، لەمانگی داهاتوودا کۆنفڕانسی پەنابەران دەربارەى پەنابەرى سوری و پەنابەرەکانى دیکە لە تورکیا سازدەکات.
جەهەپە و پارتی سەرکەوتن، دوو پارتی سیاسیی ئۆپۆزسیۆنن لە سیاسەتی حکومەتى ئاک پارتى دەربارەى پەنابەران نیگەرانن.