زووم..
بەگوێرەی زانیارییەکانی زووم کە لە چەند سەرچاوەیەکی تایبەتی بەغدادە دەستیکەوتووە، لە رێگەی نوری مالیکیەوە داوا لە بارزانی کراوە کە بافڵ تاڵەبانی ببینێت و بەشداری کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت بکات، بەڵام بارزانی رەتیکردوەتەوە.
زانیارییەکانی زووم دەڵێن، سەرەتا هەوڵەکە بۆ ئەوە بوو بارزانی و تاڵەبانی کۆبوونەوەی دوو قۆڵی ئەنجامبدەن، بەڵام بارزانی رەتیکردوەتەوە هەوڵی دووەمیش ئەوە بووە کە بافڵ تاڵەبانی بەشداری کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت بکات، بەڵام هەوڵی دووەمیش سەرکەوتووە نەبووە و خالید شوانی وەزیری داد وەکو نوێنەری یەکێتی بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کرد.
ئەمە یەکەم جار نییە کە هەوڵی کۆبوونەوەی نێوان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی دەدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هەوڵەکان نەگەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە بارزانی رازی ببێت بۆ کۆبوونەوەی دووقۆڵی.
دوێنێ بارزانی سەردانی بەغدادی کرد، رۆژێک پێش سەردانەکەی بارزانی بافڵ تاڵەبانی چووە بەغداد و چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.