97
زووم..
دواى نزيكەى چوار مانگ بەهاى دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبووە و بەیانى ئەمڕۆ 100 دۆلار بە نزیکەى 150 هەزار دینار مامەڵەى پێوەکرا، بەڵام ئێوارە لەکاتى داخستى بازاڕدا بەهاى دۆلار دەستى بە دابەزین کرد و 100 دۆلار بە 148 هەزار و 750 دینار مامەڵەى پێوەکرا.
شوان محەمەد شارەزایەکى بوارى ئاڵوگۆڕى دراو و خاوەن نوسینگەیەکى ئاڵوگۆڕە لە بازاڕى دراوى شارى سلێمانى دەڵێت، هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهاى دۆلار ناسەوقامگیریی عێراقە و هۆکارێکى دیکەش ئەوەیە، ئەمڕۆ پارەى گەنمى جوتیاران لە هەرێمى کوردستان دابەشکراوە و جوتیارەکان دێنە بازاڕەکە و دینارەکانیان دەکەن بە دۆلار.