248
زووم..
بەهۆى بۆردومانی چڕى سوپاى تورکیاوە بۆسەر گوندى “سەرگەلى” لە سنوورى ئامێدیی پارێزگاى دهۆک، ئاگرێکى فراوان کەوتووەتەوە، چەند کەسێک لەوانەی هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنینى ئاگرەکە دەدەون، بەشێکى جەستەیان سووتاوە.
دانیشتوویەکی گوندی “سەرگەلى” بە زوومى راگەیاند، لە دوێنێوە بەچڕى بۆردومانى گوندەکەیان دەکرێت و رووبەرێکی زۆر رەزوباخ سوتاوە، نزیکە 200 کەسیش خەریکى کوژانەوەى ئاگرەکەن.
گوتیشى، ئاگرەکە هێندە فراوان بووە بەتەواوى نزیکبووەتەوە لە ماڵى دانیشتووانى گوندەکە و ئەوەش مەترسى لەسەر ژیانیان درووستکردووە.
دانیشتووی گوندەکە ئاماژەى بەوەشکرد، لە سنوورەکە بەردەوام شەر هەیە لەنێوان هێزەکانى پارتى کرێکارانى کوردستان و سوپاى تورکیا.