113
زووم..
پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاریی لە لیستی ناوی کاندیدانیان دەکەن
ئەمڕۆ کۆتا رۆژی وادەی تۆمارکردنی ناوی پارت و هاوپەیمانێتییەکانە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەی پەرلەمانی کوردستان.
هەروەها ئەمرۆ دەستپێکی وادەی کۆمسیۆنە بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدی پارت و هاویمانێتی و سەربەخۆکان، ئەم وادەیە تا 15ـی مانگ درێژەدەکێشێت.
سەبارەت بە تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێتییەکان تەواوی پارتەکان ناوی خۆیان تۆمارکردووە.
لەبارەی لیستی ناوی کاندیدانیشیان چاوەڕێ دەکرێت گۆڕانکاری لەو لیستەدا بکەن کە پێش وادەی نوێی هەڵبژاردن، رادەستی کۆمسیۆنیان کردبوو