196
زووم..
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆی سێ تەوەر دەکرێت یەکێک لەوان مووچەیە.
زوومی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر سێ تەوەر کۆدەبێتەوە و لە تەوەری یەکەمدا هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بە گوێرەی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو تاوتوێ دەکرێت.
لە تەوەری دووەمدا تاوتوێی كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم سەبارەت بە دەروازە سنورییەكان دەکرێت.
تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆران و مانگی پێنج و شەشی هێزە ئەمنییەکان دەبێت.