زووم..
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە پشت ئاگرەکانی هەولێر و کەرکوکەوە بووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نییە یەکێتی وەکو حزبێک لەو بابەتە تێوەگلابێت.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی نەمسا لە ڤییەنای پایتەخت، قسەی بۆ میدیاکانی پارتی کرد و گوتی، ئەوەی روونە ئەوەیە، پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە پشت ئاگرەکانی هەولێر و کەرکوکەوەیە.
سەبارەت بەیەکێتیش گوتی، هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەوە نییە یەکێتی وەکو هێزێکی سیاسی تێوەگلابێت، بەڵام دەگونجێت کەسانێک لەوانەی دەستگیرکراون، ئێستا یان لە رابردوودا ئەندامی یەکێتی بووبن.
هەروەها نێچیرڤان بارزانی بەرگریی لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان کرد و گوتی، ئەوەی کراوە ئەنجامی کاری هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بووە، کاری تاکلایەنانەی هەرێم نییە، بەڵکو بە هەماهەنگی هەردوولا کراوە.