سەرچاوەیەکی ئەمنیی باڵا بە زوومی راگەیاند، تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی گەڕەکی قولەرەیسی لە سلێمانی بەهۆی بۆمبی لکێندراوەوە بووە.
سەرچاوەکە بە مەرجی بڵاونەکردنەوەی ناوەکەی بە زوومى گوت، بۆمبەکە بە پێشەوەى ئۆتۆمبێلەکەوە لکێندراوە و بەهۆیەوە دوو کەسی خەڵکی رۆژاڤاى کوردستان برینداربوون و یەکێک لە بریندارەکانیش قاچێکى لەدەستداوە.
سەرچاوەکە جەختیکردەوە تەندروستیی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە و زووم ناسنامەی یەکێک لە بریندارەکانی لایە کە تەمەنی ٣٢ ساڵە.
هاوکات دەزگای ئاسایشی هەرێمى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا لەبارەى تەقینەوەکەوە دەڵێت، ئەو ئۆتۆمبێلەى پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ تەقییەوە لە جۆری کیا سپۆرتاجە و تائێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە، لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە بەردەوامن.
سەبارەت بە رووداوەکە، تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی بە زوومی گوت، هیچ ئەندام و لایەنگرێکی ئەوان لە ئۆتۆمبێلەکەدا نەبوون. هاوکات سدقى ڤاکار، نوێنەرى هەدەپە لە هەرێمى کوردستان بە زوومى رایگەیاند، سەرنشینانى ئۆتۆمبێلەکە ئەندامى ئەوان نین.
ئەم راستەوخۆیە کۆتایی هات
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە بۆ زووم رایگەیاند، هێشتا سروشتی تەقینەوەکە دیار نییە و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە دەکەن.
تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی بۆ زووم رایگەیاند: هیچ ئەندام و لایەنگرێکی ئێمە لە ئۆتۆمبێلەکەدا نەبووە.
گوتیشی، "من خۆم چوومەتە شوێنی رووداوەکە و هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە."
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بە زوومی راگەیاند، دوو کەس لە تەقینەوەکەدا برینداربوون و دۆخی یەکێکیان ناجێگیرە.
نوێنەرى هەدەپە لە هەرێمى کوردستان بۆ زووم: سەرنشینانى ئۆتۆمبێلەکەى سلێمانى ئەندامى ئێمە نین.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، تائێستا هۆکاری تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی گەڕەکی قولەرەیسی نەزانراوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری کیا سپۆرتاج بووە و دوو کەس بەسەختی بریندار بوون.
دەشڵێت، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە بەردەوامە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی باڵا بە زوومی راگەیاند، تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبی لکێندراوەوە بووە.
سەرچاوەکە بە مەرجی بڵاونەکردنەوەی ناوەکەی گوت، بۆمبەکە بە پێشەوەى ئۆتۆمبێلەکەوە لکێندراوە.
گوتیشی، دوو کەسی خەڵکی رۆژاڤا برینداربوون و یەکێک لە بریندارەکان قاچێکى لەدەستداوە.
سەرچاوەکە جەختیکردەوە کە تەندروستیی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.