زووم..
کۆمەڵێک هاووڵاتی کورد لە هەرێمی یۆرکشێ لە وڵاتی بەریتانیا سەنتەرێکی کەلتووریی کوردیی بێلایەن دەکەنەوە.
بەپێی لێدوانی ئەو چالاکە کوردانە ئامانجی سەنتەرەکە لە داهاتوودا دەستی هاوکاری بۆ هەموو کوردانی بەریتانیا درێژ دەکات و هەوڵدەدەن هەموو رەنگ و بۆچوونەکان بەبێ جیاوازی لە سەنتەرەکەدا کۆبکەنەوە.سەنتەرە کوردییەکە ناوی – کوردش کۆمنتی- ماڵی کوردان- دەبێت.
لەتیف حارس، یەکێک لە ئەندامانی ماڵی کوردی بە (زوومی) ـی ڕاگەیاند – ئێمە لەگەڵ کۆمەڵێک کوردی خۆبەخشین و تەنها نیشتمانپەروەری و خەمی کوردی هەر چوار پارچە وایلێکردووین بینایەک بە شێوەی قەرز بکڕین و بیکەینە سەنتەرێکی کەلتووریی کوردی.
ئەو ئەندامەی ماڵی کوردی گوتیشی« ئێمە بیناکەمان بە قەرز لە بازرگانێکی کورد وەرگرتووە و چاوەڕێ دەکەین کوردانی نیشتمانپەروەر هاوکارمان بن لە کردنەوەی سەنتەرەکەدا بۆ هاوکاری زیاتر کور لە بەریتانیا».
لەتیف حارس لەبارەی کۆمەڵەکەیانەوە وتی «ماڵی کوردان لە شەش ساڵی کار کردنیدا توانوێتی چەندین خەڵات و دەسکەوتی گرنگ بۆ گەلەکەمان لەم شارە بەدەست بێنێت، لە نیو حەفتاوچوار نەتەوەی جیاوازدا خەڵاتی پارێزگای شاری لیدزی بەدەست هێناوە، هەروەها خەڵاتی ژینگە پارێزشی پێشکەش کراوە، لە چەندین ڕاگەیاندنی بەریتانیا بەگرنکەوە باس لە کارو چالاکێکان مان کراوە.