زووم..
فیراس یاسری: هێشتا پرسی گواستنەوەی چالاکییەکانی حەماس بۆ عێراق یەکلا نەبووەتەوە
سەرکردەیەکی سیاسیی بزووتنەوەی نوجەبا بە زوومی راگەیاند، بزووتنەوەی حەماس نوسینگەی لە عێراق هەیە، بەڵام هێشتا پرسی گواستنەوەی چالاکییەکانی بۆ عێراق یەکلا نەبووەتەوە.
فیراس یاسری ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق لەو بارەیەوە بە زوومی راگەیاند، لە ئێستادا بزووتنەوەی حەماس نووسینگەی راگەیاندن و پەپوەندی لە عێراق هەیە، بەڵام بابەتی گواستنەوەی چالاکییەکانی حەماس بۆ نێو خاکی عێراق، یەکلانەبووەتەوە و حکومەت لە مشتومڕدایە و بڕیاری کۆتایی نەداوە.
بە گوتەی یاسری، بزووتنەووەی حەماس نووسینگەی نوێنەرایەتی هەیە و سەردانی هەماهەنگی لە نێوان گرووپەکانی دیکەی عێراقدا بەردەوامە، تەواوی گرووپەکانیش پشتیوانی لێ دەکەن و زۆر بە گرنگییەوە لەو بابەتە دەڕوانن.