زووم..
سوپاى تورکیا ماوەى چوار رۆژە چیاى مەتینا لە سنوورى ناحیەى دێرەلووکى قەزاى ئامێدى بۆردوومان دەکات
زوومى دهۆک رایگەیاند، کاتژمێر چوارى ئێوارەى ئەمڕۆ، فڕۆکەى جەنگى و بێفڕۆکەوانى سوپاى تورکیا بەسەختى چیاى مەتینایان لە سنوورى ناحیەى دێرەلووکى قەزاى ئامێدى بۆردوومان کرد.
دەشڵێت، بەهۆى بۆردوومان و تۆپبارانەکانى سوپاى تورکیاوە، ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو هاووڵاتیانى سنوورەکە بڵاوبووەتەوە و ناتوانن بچنە نێو رەز و باخەکانیان.
دەشڵێت، ماوەی چوار رۆژە، رووبەرووبوونەوەی قورس هەیە لە دەوروبەری ناحیەی دێرەلووک لەنێوان گەریلاکانى پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپاى تورکیا، بەو هۆیەوە هاووڵاتیانى گوندەکانى سەرگەلى و سگێرى و بەرچى و کۆمەڵگەى کانى لە سنوورى دێرەلووک تووشى زەرەر و زیانێکى زۆر هاتوون.