زووم..
کەجەکە وەڵامی تۆمەتبارکردنی پەکەکە بە سووتاندنی بازاڕەکانی هەولێر و دهۆک و کەرکوکی دایەوە، دەڵێت، سەرچاوەی ئەم تۆمەتانە میتی تورکیا و پاراستنی پارتین.
پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆما جڤاكێن كوردستان، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، تۆمەتەکان دوورن لە راستییەوە و ئامانجیان بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتییە، لەکاتێکدا پێشتر بەرگرییان لە هەولێر و دهۆک و کەرکوک كردووە و شەهیدیان لەپێناویاندا داوە.
کەجەکە دووپاتیدەکاتەوە، پەیوەندییان بە هیچ رووداو و چالاكییەكەوە نییە جگە لەوانەی داگیرکاریی توركیا دەكەنە ئامانج.
داواش لە عێراق دەكات بەرپرسیارانە بەرامبەر رێنماییەكانی هەواڵگریی توركیا مامەڵە بكەن و جوڵانەوەكەیان بە تۆمەتی بێبنەما نەبەستنەوە و تاوانبارانی راستەقینەی ئەو ئاگرکەوتنەوانە ئاشكرا بكەن.