زووم..
هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر جێبەجێکردنى یەک سیاسەتى گومرکى رێککەوتن
وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، یەک سیاسەتی گومرگی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت
وەزارەتى دارایى و ئابوورى راگەیەنراوێکى لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ دووەم کۆبوونەوەى لیژنەى هاوبەشى نێوان هەرێمى کوردستان و حکومەتى عێراق لەسەر یەکخستنى سیاسەتى گومرکى و چارەسەرى کێشەکانى تایبەت بە خاڵە سنوورییەکان لە چوارچێوەى یاسا و دەستوور، ئەنجامدرا و لەوبارەیەوە گفتۆگۆ کرا.
دەشڵێت، کۆبوونەوەکە لەنێوان محەمەد تەمیم جێگرى سەرۆکوەزیرانى عێراق و وەزیرى پلاناندانانى عێراق و رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆ و ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایى و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە کراوە، هەردوولا هاوڕابوون یەک سیاسەتى گومرکى لەسەر ئاستى عێراق و هەرێمى کوردستان جێبەجێ بکرێت و هەماهەنگیى زیاتر بکرێت بۆ پاراستنى بەرهەمى ناوخۆ.