128
زووم..
ئاماری کوژراوانی تەقینەوەکەی ناو چێشتخانەیەکی شارۆچکەی توربەڵی لە پارێزگای ئیزمیر گەیشتە پێنج کەس و زیاتر لە 63 برینداریش تۆمارکراون.
ئێوارەی دوێنێ بوتڵێکی گەورەی غاز لە چێشتخانەیەکی شارۆچکەکە تەقییەوە و بەهۆی زیانێکی زۆر بەر ناوچەکە کەوت، خەڵکی لە دووری پێنج بۆ شەش کیلۆمەتر دەنگەکەیان بیستووە.
بەگوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى تورکیا، عەلی یەرلیکایا، وەزیرى ناوخۆى تورکیا بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە داواکاریی گشتیی راسپاردووە و لە ئێستاشدا خاوەنی چێشتخانەکە و کۆمپانیاى غازەکە دەستگیرکراون.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی تەقینەوەکەوە 11 باڵەخانەى نزیک چێشتخانەکە و کۆمەڵێک ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە.