زووم..
شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچەی هێزە ئەمنییەکان سەردانی بەغداد دەکات.
بە گوێرەی زانیارییەکانی زووم، شاندەکە بە سەرپەرشتی ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی و رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ بۆ پرسی موچەی هێزە ئەمنییەکان سەردانی بەغداد دەکەن، بڕیارە سبەینێ کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەن عێراقییەکان دەستپێبکەن.
پێش ئەم سەردانە حکومەتی عێراق جگە لە موچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان موچەی وەزارەتە مەدەنییەکانی ڕەوانە کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زوومی بەغداد، هۆکاری راگرتنی ناردنی مووچەی مانگی پێنج و شەشی هێزە ئەمنییەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، حکومەتی هەرێم ژمارەیەک ناوی بۆ لیستەکە زیادکردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە زیاتر لە 80 رۆژە هیزە ئەمنییەکان تەنها یەک موچەیان وەرگرتووە.