163
زووم..
لە سەردانیکارێک کە چەقۆیەکی لەنێو پێڵاوەکانی حەشاردابوو هێرشیکردە سەر دوو زیندانی کە هەردووکیان بران و بەهۆیەوە هەردووکیان برینداربوون.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە زوومی گوت، ئەمڕۆ سەردانیکردنی گشتی بووە، کەسێک کە چەند مانگێک لەمەوبەر برایەکی کوژراوە و دوو براش بەتۆمەتی کوشتنی برای سەردانیکارەکە دەستگیرکراون، ئەو سەردانیکارەش وەک تۆڵە کردنەوە بەچەقۆوە چووەتە زیندان و هێرشی کردووەتە سەر ئەو دوو زیندانییە.
گوتیشی، تۆمەتبارەکە چەقۆکەی لەناو پێڵاوەکانی حەشار دابوو، دوای ئەوەی چاوی بە دوو براکە کەوتووە چەندین چەقۆی لە هەردووکیان داوە و بەشێکی زۆری جەستەیانی بریندارکردووە.