زووم..
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیاند، پێشبینی دەکات، ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرما سبەینێ سێ پلە داببەزێت لەگەڵ زیادبوونى خێرایى با و بوونی تۆز و خۆڵێکی کەم لە ئاسمانی هەرێم.
بەگوێرەی پیشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەینێش پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ سێ پلە دادەبەزێت و خێرایی با کەمێک زیاد دەکات و تۆز و خۆڵێکی کەمیش ئاسمانی هەرێم دەگرێتەوە.
کەشناسی پلەی گەرمی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بەم شێوەیە پێشبینی کردووە، بە جۆرێک هەولێر و زاخۆ 40 پلە، سلێمانی و سۆران 38 پلە، دهۆک 39 و زاخۆ 40 پلە و گەرمیان کە هەمیشە بەرزترین پلەی گەرمی هەیە 45 پلەی سیلیزی دەبێت و بە پێچەوانەوە، حاجی ئۆمەرانیش کە فێنکترین ناوچەی هەرێمی کوردستانە 25 پلەی سلیزیی دەبێت.