زووم..
جارێکی دیکە ئاگر لە سنەوبەرەکانی سەر رێگای سلێمانی – تاسڵوجە کەوتەوە و بەهۆیەوە زیانی زۆری بە دار سنەوبەرەکان گەیاندوە.
زوومی سلێمانی لەبارەی رووداوی ئاگرەکەوتنەوەکەی سەر رێگای سلێمانی – تاسڵوجە وتى: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە دارستانی پێشانگە نوێیەکانی سەر رێگای سلێمانی – تاسڵوجە کەوتەوە.
زوومى سلێمانى وتیشى: بەهۆیەوە رووبەرێکی زۆری دارستان و پوش و پاوان سوتاوە و زیانی زۆری بە دار سنەوبەرەکانی سەر رێگەکە گەیاندووە.
لەلایەکى دیکە پۆلسی دارستان و ژینگەی سلێمانیش بە زوومی سلێمانیانیان گوتووە، لێکۆڵینەوەیان لەبارەی هۆکاری سوتانی دار سنەوبەرەکانی سەر رێگەی تاسڵوجە دەستپێکردووە.
رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆی سەر رێگای سلێمانی – تاسڵوجە لەکاتێکدایە، کە لە ساڵی ٢٠٢٠وە تائێستا چەند جارێک ئاگر لەو سنەوبەرانە کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە بەشێکی زۆریان سووتان و لەساڵانی رابردووشدا کەمپەین دژی سوتانیان پێکهێنراو باسیان لەوە دەکرد کە سوتانی سنەوبەرەکان بۆ ئەوەیە لەشوێنیان پرۆژەی بازرگانی دروستبکرێن.