90
زووم..
هێزەکانی ئەمریکا حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ئۆتۆمبێلێکی حوسییەکانی لە یەمەن لەناوبرد
فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکۆم لە ئێکس رایگەیاند، بۆیە ئەو ئۆتۆمبێل و درۆنانەیان کردووەتە ئامانج، چونکە هەڕەشەی ئاشکرا بوون بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانانی ئەمریکا و کەشتییە بازرگانییەکانی ناوچەکە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەو رێکارانەیان بۆیە گرتووەتەبەر، تا پارێزگاری لە ئازادی کەشتیوانیی و ئاسایش و سەلامەتی ئاوە نێودەوڵەتییەکە بکەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی سێنتکۆم، ئەم رەفتارانەی حوسییەکان دەبنەهۆی تێکدانی سەقامگیری هەرێمیی و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ژیانی دەریاوانانی دەریای سوور و کەنداوی عەدەن.