186
زووم..
زۆرینەی ئەمریکییەکان بە پێویستی دەزانن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دیموکراتەکان، جۆ بایدین بە کاندیدێکی دیکە بگۆڕدرێت.
بەگوێرەی راپرسییەک کە کۆمپانیای مۆرنینگ کۆنساڵت ئەنجامیداوە و دوو هەزار و 68 کەس بەشداریان تێدا کردووە، 60%ـی بەشداربووان لەگەڵ ئەوەدا بوون دیموکراتەکان جۆ بایدن بە کاندیدێکی دیکە بگۆڕن، بەتایبەت دوای دیبەیتەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کە پێیانوایە وەک پێویست نەبووە.
21%ـی دەنگدەرانی دیموکراتەکانیش دەڵێن، نابێت بایدن بە کاندیدێکی دیکە بگۆڕدرێت، بەڵام %20 یان دەڵێن پێدەچێت نەگۆڕێت.
%57ـی بەشداربووانی راپرسییەکە کە سەیری دیبەیتەکەیان کردوە دەڵێن دۆناڵد ترەمپ بەسەر بایدندا سەرکەوتووە.
جۆ بایدن دوای چەند کاتژمێرێک لە دیبەیتەکەی لەگەڵ ترەمپ لە یەکەم لێدوانیدا دوپاتیکردەوە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەمریکا سەردەکەوێت.