زووم..
دایکی ژینا ئەمینی رایگەیاند، لەو شوێنەی ئازادی نییە، ئەگەر دەنگدان شتێکی بگۆڕیایە، رێگە نەدەدرا دەنگ بدرێت.
ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێوەچوونی چواردەیەمین هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران، موژگان ئیفتیخاری، دایکی ژینا ئەمینی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی کچەکەی داناوە و نووسیویەتی، لەو شوێنەی ئازادی نییە، ئەگەر دەنگدان شتێکی بگۆڕیایە، رێگە نەدەدرا دەنگ بدرێت.
بڵاوکراوەکەی دایکی ژینا ئەمینی وەک پشتگیرییە بۆ ئەو بایکۆتە فراوانەی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران، بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هەیە.
ژینا ئەمینی، کچە کوردێکی 22 ساڵی خەڵکی شاری سەقز بوو، رۆژی 16ـی ئەیلولی 2022 لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی تارانەوە بە بیانووی نەپۆشینی حیجاب دەستگیرکرا و دوای چەند رۆژێک لە زیندان و بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا، ئەوەش خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکی زۆری لە سەرانسەری ئێران بەدوای خۆیدا هێنا و چەند مانگێکی خایاند.