140
زووم..
میدیاکانی عێراق لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویانکردەوە، لە پارێزگای بەسرە سەگ پەلاماری منداڵێکی چوار ساڵانی داوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی زانیاریی میدیاکانی عێراق، بنکەی تەندروستیی قەزای سەفوانی سەربە پارێزگای بەسرە ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی سەگی بەرەڵا پەلاماری منداڵێکی چوار ساڵانی داوە، منداڵەکە گیانی لەدەستداوە.
دەشڵێن، مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی سەفوان تەرمی منداڵەکەیان بە مردوویی دۆزیوەتەوە.