زووم..
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەدواداچوون بۆ دەنگۆی لەباربردنی کۆرپەلە لە گۆڕستانێکی شاری هەولێر دەکەن و دەشڵێت، لیژنهی لێكۆڵینهوهیان پێكهێناوه و لهگهڵ داواكاریی گشتیش له پهیوهندیدان.
سامان بهرزنجی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا راشیگەیاند، بابەتی لەباربردنی کۆرپەلە ههستیاره و بوارهكانی شهرعی، یاسایی، زانستیی و پزیشكی دهگرێتهوه.
دەشڵێت، پێکهێنانی لێژنەی لێکۆڵینەوەکە بە هاوبەشی لەگەڵ سەرۆکایەتی داواکاری گشتی دەبێت بۆ گەیشتن بە دەرەنجام و دەستنیشانکردنی سەرپێچیکاران و وەرگرتنی رێککاری یاسایی و ئاگادارکردنەوەی رای گشتی لە دەرەنجامەکان.
دوو رۆژ پێش ئێستا لەباربردنى کۆرپەلە و شاردنەوەی بەشێوەیەکی نەشیاو لە گۆڕستان و چۆڵەوانییەکانی شاری هەولێر ئاشکرابوو، بە جۆرێک تەنها لە یەک شوێن 20 بۆ 30 کیس و قوتو لە ژێر خاک دۆرانەونەتەوە کە پاشماوەی کۆرپەلەی لەباربراوی تێدا شاردراوەتەوە.