75
زووم..
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چەند چەکدارێکی نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سەرمایەدارێکی شاری سلێمانی و ئاڵتون و پارەیان بردووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە زوومی راگەیاند، رووداوەکە لە گەڕەکی عەقاری سلێمانی بووە و خاوەنی ماڵەکە لە ماڵەوە نەبووە، ئەو کەسانەشی چوونەتە سەریان زانیارییان هەبووە کە ماڵەکە جگە لە خزمەتگوزارێک کەسی دیکەی لێ نەبووە.
لەسەر رووداوەکە زووم پەیوەندی بە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە کرد، بەڵام زانیارییان لەبارەیەوە ئاشکرانەکرد.
سەرچاوە تایبەتەکانی زووم دەڵێن، تۆمەتبارەکان دەستگیرنەکراون، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لە ئاسایش و پۆلیس سەرقاڵی گەڕانن بەدوایاندا.