زووم..
سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای دانە غاز بە زوومی راگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە ناردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم راگیراوە.
سەرچاوەکە جەختیکردەوە “هەر کاتێک کێشە تەکنیکییەکە چارەسەرکرا ناردنی غاز دەستپێدەکاتەوە”.
هاوکات غالب مارف، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، كاتژمێر 9:00ـی بەیانی ئەمڕۆ لە كۆمپانیای دانە غاز بە هۆكارێكی نادیار كوژاندنەوەی گشتی بەهۆی دابەزینی پەستانی غازەوە روویداوە.
دەشڵێت، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبووەتەوە و “ناتوانرێت بەرنامەی دابەشكردنی كارەبا جێبەجێ بكەین”.
بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی جەختیکردووەتەوە کە “لە ئێستادا زۆربەی فیدرەكان كوژاونەتەوە بە هۆڵەكانی تاقیكردنەوەشەوە” و هەرکاتێک كێشەی دانەغاز چارەسەربوو، بەرهەمهێنانی كارەباش ئاسایی دەبێتەوە.