81
حوڕییەت
- بە قوڵایی 140 کیلۆمەتر لەنێو خاکی عێراقدا بارەگاکانی پەکەکە بۆردومان کراون
- دوای ماوەیەکی زۆر لە تێکچوونی پەیوەندییەکانیان، تورکیا و میسر لەیەکدی نزیکدەبنەوە
- بە ملیۆنان کەس لە تورکیا چاوەڕێی یاسای نوێی خانەنشینی دەکەن
سوزجو
- لە بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیادا بۆ سەر دێرک 63 کەس کوژراون
- لە 10 ساڵی رابردوودا 616 منداڵ لە جیهان لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە
- ئەگەری هەیە نرخی پێنج لیتر زەیتی گوڵەبەرۆژە لە تورکیا بەرزببێتەوە بۆ 500 لیرە
یەنی شەفەق
- ئەردۆغان لەنێو فڕۆکەدا و لەکاتی گەڕانەوەیدا لە ئیندۆنیزیاوە فەرمانی هێرشکردنە سەر سوریا و عێراقی داوە
- لە تەل رەفعەت کەمپێکی گەورەی مەشق و راهێنان کراوەتە ئامانج
- پێدەچێت لە مانگی شوباتی 2023دا ئۆپۆزسیۆن کاندیدی هاوبەشی سەرۆکایەتی خۆی ئاشکرا بکات
قەرار
- هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە رێگەی 70 فڕۆکەوە ئەنجامدراوە
- مانگی داهاتوو نرخی ئۆتۆمبێل لە تورکیا دادەبەزن
- 100 هەزار مامۆستا لە تورکیا چاوەڕیێ دامەزراندن دەکەن