زووم..
ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی چوار قاچاغچی گەورەی راگەیاند، کە دەستیان هەبووە لە ژێرئاوکەوتنی یەختی کەناراوەکانی ئیتاڵیا و گیان لەدەستدانی زیاتر لە 64 هاووڵاتی.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، چوار قاچاغچی گەورەیان دەستگیرکردووە، کە دەستیان هەبووە لە ناردنی هاووڵاتیانی هەرێم بە رێگەی قاچاغ بۆ وڵاتانی ئەوروپا و ژێرئاوکەوتنی یەختەکەیان لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا کە زیاتر لە 64 هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا.
دەشڵێت، هەر کەسێکی دیکە بەشداربووبێت لە تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە ناوخۆ یان دەرەوەی هەرێم، دەستگیر دەکرێت و رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە 17ـی ئەم مانگە، هەواڵی نوقمبوونی بەلەمێک لە کەنارەئاوییەکانی ئیتاڵیا بڵاوبوویەوە، کە نزیکەی 75 کۆچبەری تێدابوو، بەشێکیان هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بوون، زیاتر لە 64 کەسیان گیانیان لەدەستدا.