85
فاینەنشیەڵ تایمز
- لوتکەی کەشوهەوای COP 27 بە رێکەوتنێکی مێژوویی تارمەتیدانی وڵاتە هەژارەکان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانکاریی کەشوهەوا کۆتایی هات.
- تورکیا بۆمبارانی گرووپە کوردییەکانی سوریا و هەرێمی کوردستان دەکات بەبیانووی پەیوەندییان بە هێرشەکەی ئیستامبوڵ کە شەش کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.
- هەڵبژاردنەکانی مالیزیا وڵاتەکە دەخاتە ناو گێژاوێکی دیکەی سیاسی نوێوە دوای ئەویە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختە پەرلەمانی وڵاتەکە بە هەڵواسراوی دەهێڵێتەوە.
تایمز
- نەخۆشانی بەریتانیا بەهۆی پلانی کەمکردنەوەی وەرگرتنی نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە دەبێت بۆ ماوەیەکی زۆر لە چاوەڕوانی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکاندا بمێننەوە.
- هێزە ئەمنییەکانی ئێران رژاونەتە سەرشەقامەکان لە باکوری ئەو وڵاتەدا بەهۆی ئەوەی ئەو ناوچانە بوونەتە خاڵی وەرچەرخانی خۆپیشاندانەکان لە دژی رژێمەکە.
- لوتکەی کەشوهەوای جیهان بەبێ گەیشتنە هیچ رێککەوتنێک بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی کۆتایی هات.
دەیلی تەلەگراف
- رێژەی مردنی نەخۆشانی شێرپەنجە لە بەریتانیا روو لە زیادبوونە چونکە لەکاتی پەتای کۆرۆنا نەخۆشەکان چارەسەری شێرپەنجەیان کەمتر وەرگرتووە بەهۆی زۆری تەرکیز لەسەر نەخۆشانی کۆرۆناوە.
- ریشی سوناکی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوای مامەڵەکردن لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بەشێوەی سویسرا رەتکردۆتەوە.
- ئەمڕۆ رووبەرووبوونەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێران، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەنیازە هاوسۆزی بۆ کۆمەڵەی هاورەگەزخوازان دەرببڕێت بە بەستنی لۆگۆی پەلکەزێڕینە لەسەر شانی کاپتنی هەڵبژاردەکەی.
گاردیان
- رێککەوتنی لوتکەی کەشوهەوای جیهان مەترسی لەسەر روودانی کارەسات لە جیهاندا کەمنەکردۆتەوە.
- دۆڕانی قەتەر دەرسێکی باشی فێری دەوڵەمەندەکانی ئەو وڵاتە کرد کە بە پارە دەتوانی زۆر شت بکڕیت بەڵام لە یاری تۆپیپێدا ئەمە گرەنتی سەرکەوتنت ناکات.
- ڕێکخراوی چاودێری وزەی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند هێزەکانی پشت تۆپبارانکردنی وێستگەی کارەبای زاپۆریژژیا لە ئۆکرانیا “یاری بە ئاگر دەکەن”، دوای ئەوەی زنجیرەیەک تەقینەوە وێستگەکەیان هەژاند.