236
زووم..
دادگای سلێمانی بڕیاریدا بە سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر بکوژی خواناس وریا، بەڵام کەسوکاری خواناس ناڕازین لە بڕیارەکە.
زوومی سلێمانی رایگەیاند، دادگای سلێمانی لە پێنجەمین دانیشتنی دادگادا بڕیاری سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ بکوژی خواناس وریا دەرکردوە، پارێزەر و باوکی خواناس ناڕازین لە بڕیارەکەی دادگا و تانەی لێدەدەن.
بەگوێرەی گوتەکانی باوکی خواناس، ئەوان ناڕازین لە بڕیارەکەی دادگا و دەیانەوێت، “خوێن بەخوێن” کێشەکەیان چارەسەر بکەن و مافی مەرگی کوڕەکەیان وەربگرنەوە.